ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ده‌ڵێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵدایه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری ڕۆژنامه‌نووسی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە کۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، حكومه‌ت لە ڕێگەی سیسته‌مێکی ئەلیکترۆنییەوە كار بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی کاروباری سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و جیاکردنەوەی رۆژنامەنووسانی پیشەگەر ده‌كات.
گوتیشی، له‌و ڕێكخستنهوهیهدا تەنها حکومەت مەرجەکان دانانێت، بەڵکو لایه‌نی نێودەوڵەتی و ڕێنمایی نێودەوڵەتیش هەن دەبێت کاریان پێ بکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بە گوێره‌ی ئەو داتایانەی لەبەردەستیاندایە، له هه‌رێمی كوردستان سێ هه‌زار و 400 ڕۆژنامه‌نووسی كارا هه‌ن، به‌ڵام له داهاتوودا ڕه‌نگه گۆڕانكاری له‌و ژماره‌یه‌دا ڕووبدات؛ كه‌م یان زیاد بكات.