ڕاستەوخۆ

وەزارەتی کارەبا: نزیکەی 800 هەزار هاوبەش لە داشکاندنی 50%ی قەرزی کارەبا سوودمەند بوون

reset font size increase font size

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 40 ڕۆژدا نزیکەی 800 هەزار هاوبەش لە سەرانسەری کوردستان سوودیان لە داشکاندنی قەرزی پێش پرۆژەی ڕووناکی وەرگرتووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کارەبا، ئەو داشکاندنە بە ڕێژەی 50% بۆ هەموو پۆلەکانی بەکارهێنەران جێبەجێ کرا کە لە کاتی خۆیدا بڕیارێکی بێوێنە بوو لە دامودەزگاکانی حکوومەتدا، و ئامانج لێی ئەوە بوو هاووڵاتییان بە یەکجاری لە قەرزی کۆنی کارەبا ڕزگاریان ببێت و دەرفەتیان بۆ بڕەخسێت قەرزەکانیان بدەنەوە.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم هەنگاوە هاوکاتە لەگەڵ گواستنەوە بەرەو سیستەمێکی نوێ لە پێناو بەدیهێنانی دادپەروەری، کە تێیدا کرێی کارەبا لە کاتی خۆیدا دەدرێت، و جەختیشی کردووەتەوە کە لە پێناو دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری کوردستاندا، بەردەوام دەبن لە پشتگیریکردنی هاووڵاتییان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.