جێگرانی سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لوبنان كۆبوونه‌وه و زیانه‌كانی جه‌نگی ناوچه‌كه‌یان بۆ سه‌ر وڵاته‌كانیان تاوتوێكرد.
قوباد تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، لەگەڵ تاریق متری جێگری سەرۆکوەزیرانی لوبنان كۆبوونه‌ته‌وه و باسیان لەوەكردووه، کوردستان و لوبنان، بەهۆی ئەم جەنگەی ناوچەکەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
هه‌روه‌ها هیوایان خواستووه، کێشە و ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن و ئاشتی و سەقامگیری بۆ گەلانی ناوچەکە بگەڕێتەوە.
قوباد تاڵه‌بانی باس له‌وه‌ده‌كات، هه‌ردولا باسیان لە چۆنییەتی پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانی و گەشتیارییەکان کردوه و جەختیان کردەوە، لە سەر کارکردنی زیاتر بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانیان بە جۆرێک خزمەت بە ئابوریی هه‌رێمی كوردستان و لوبنان بکات.
دیداره‌كه دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ بەشداریکردن لە سیانزەهەمین کۆڕبەندی ئابوریی دێڵفی گەیشتە وڵاتی یۆنان و بڕیاره لە پەراوێزى کۆڕبەندەکەدا، زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ سەرکردە و سیاستمەدار و نوێنەری وڵاتان ئەنجامبدات.