دەستەی حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت، لە نەینەوا بارەگاکانیان کراوەتە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە.
دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، فەوجی 4ـی سەر بە لیوای 14 لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا دوو هێرشی ئاسمانییان کراوەتە سەر، جەختیان لەوەکردەوە ئەمە زنجیرە هێرشە بەردەوامەکانە بۆسەر بارەگاکانیان .
هەر بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، هێرشەکان ڕاستەوخۆ فەوجێکی دیاریکراوی حەشدیان لە پارێزگاکە کردووەتە ئامانج، کە هەردوو هێرشەکە لە دوو کاتی جیادا هەمان شوێنن.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو هێرشانە تەنیا زیانی ماددییان هەبووە و هیچ زیانێکی گیانییان لە ڕیزەکانی هێزەکاندا لێ نەکەوتووەتەوە.