وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: وڵاتەکەمان دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت دەکاتەوە لەڕێگەی هێڵی کەرکوک-جەیهانەوە .
ساحب بەزون وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانى ڕاگەیاندووە: ئەگەرچی هێڵی کەرکوک- جەیهان وا دروستکراوە کە توانای ڕۆژانەی هەناردەکردنی ملیۆنێک و 600 هەزار بەرمیل نەوتى هەبێت، بەڵام لە ئێستادا هێڵەکە دەتوانێت ڕۆژانە نزیکەی 600 هەزار بەرمیل نەوتى لێوە هەناردە بکرێت.
لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستانیشەوە ڕایگەیاند: ئەو هێڵە نەوتەی بە هەرێمدا تێپەڕدەبێت بۆ جەیهان ڕۆژانە نزیکەى 200 هەزار بەرمیل نەوتی لێوە هەناردە دەکرێت.
گوتیشى: ئێمە سود لە هەموو ڕێگەکانی هەناردەکردنی نەوت دەبینن بە بۆریی بێت یاخود تانکەر یانیش هەر ڕێگەیەکی دیکە لەپێناو هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتی وڵاتەکەمان.