ڕاستەوخۆ

مووجتەبا خامنەیی سزای هەزاران زیندانی کەمکردەوە و لێخۆشبوونی بۆ دەرکردن

reset font size increase font size

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "میزان"ـی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، غوڵامحوسێن موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری، لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری ئێران داوای کردبوو کە سزای ژمارەیەک زیندانی کەمکرێتەوە یان ئازاد بکرێن، و مووجتەبا خامنەیی داواکارییەکەی قبووڵ کردووە.

عەلی مووزەفەری، جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، ناوی ئەو ٢٥٧٧ زیندانییەی کە مەرجەکانی لێخۆشبوونیان تێدابووە، لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە پشکنینی وردیان بۆ کراوە و دۆسییەکانیان هەڵسەنگێندراوە.

دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان و پەسەندکردنی، بڕیارەکە بۆ جێبەجێکردن نێردراوەتە یەکە و ناوەندە پەیوەندیدارەکانی زیندانەکان.

لێخۆشبوون لە ئێراندا دیاردەیەکی ساڵانەیە و بەپێی دەستوور، لە بۆنە ئایینی و نەتەوەییە تایبەتەکاندا، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە پێشنیازی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری بڕیاری لێخۆشبوونی گشتی یان کەمکردنەوەی سزای زیندانیان دەردەکات. بڕیارەکەی ئەم جارەی مووجتەبا خامنەییش لەو چوارچێوەیەدا جێبەجێ کراوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.