سەرۆکی پەرلەمانی ئێران پەیامێکی توندی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ کرد و ڕایگەیاند، تاران ڕێگە نادات مێزی دانوستان بکرێتە مێزی خۆبەدەستەوەدان، هاوکات ئاماژەی بە ئامادەکاریی وڵاتەکەی کرد بۆ خستنەڕووی کارتە نوێیەکانیان لە مەیدانی جەنگدا.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هۆشداریی دا لەوەی ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی گەمارۆدان و پێشێلکردنی ئاگربەستەوە، مێزی دانوستان بۆ مێزی خۆبەدەستەوەدان بگۆڕێت.
قالیباف ئاماژەی بەوە شکردووە، ترەمپ بەم هەنگاوانە دەیهەوێت پاساو بۆ هەڵگیرساندنەوەی جەنگ بدۆزێتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختی کردەوە، ئێران دانوستان لەژێر سێبەری هەڕەشەدا قبوڵ ناکات. هەروەها ئاشکرای کرد، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا ئامادەکاریی تەواویان کردووە، بۆ خستنەڕووی کارتە نوێیەکانیان لە مەیدانی جەنگدا.
ناوبراو، ئەمەی وەک ئاماژەیەک بۆ هێزی بەرپەرچدانەوەی وڵاتەکەی لە بەرانبەر هەر گوشارێکی نوێی ئەمریکاداخستەڕوو.