هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعەکان كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی یه‌كلایی نه‌كرده‌وه و دوایخست بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، به‌هۆی ناكۆكیی توندی لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعەکان نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران و كۆبوونه‌وه‌كه دواخراوه بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه 22ـی نیسانی 2026.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییەکان، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت له كۆبوونه‌وه‌كانی به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن بۆ دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران.
عه‌باس عامری، ئه‌منیداری گشتیی هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ڕایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئه‌رێنیی بووه و ڕۆژی چوارشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌كه‌ن و گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه.
له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار لە ڕۆژی 11ـی نیسانی 2026، به‌گوێره‌ی ماده‌ی 76ـی ده‌ستور ماوه‌ی 15 ڕۆژ له‌به‌رده‌م هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییدایه بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بكه‌ن، ڕۆژی 26ـی ئەم مانگە واده‌كه كۆتایی دێت