ڕاستەوخۆ

ڕونکردنەوە لەبارەی داخستنی فڕۆکەخانەی بەغداد دەدرێت

reset font size increase font size

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕەتیدەکاتەوە فڕۆکەخانەی بەغداد بەهۆی کێشەی ئەمنییەوە داخرابێت.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی چەند گرفتێکی تەکنیکییەوە فڕۆکەخانەی بەغداد داخراوە و لەچەند کاتژمێری داهاتوودا گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.

مەیسەم سافی گوتەبێژی وەزارەتەکە، بە میدیای فەرمیی عێراقی گوتووە، داخستنی فڕۆکەخانەکە لە ئەنجامی گرفتێکی لەناکاو بووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کارەکانی چاککردنەوە وپشکنینە تەکنیکییەکان تەواو دەبن و  فڕۆکەخانە گەشتەکانی دەستپێدەکاتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.