ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە، بڕیارە لە ساڵیادی بانگەوازی 27ی شوباتدا شاندی ئیمراڵی و دەم پارتی بەهاوبەشی پەیامێکی گرنگی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ڕای گشتی بڵاوبکەنەوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ، بە بۆنەی ساڵیادی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ڕۆژی 27ی شوبات بەرنامەیەکی تایبەت کاتژمێر 11:00 لە ئەنقەرە ڕێکدەخەن و پەیامی نوێی عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە دۆخی سیاسی و هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆسەی ئاشتی دەخوێندرێتەوە.
هاوکات هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی و ئەندامانی شاندی ئیمراڵی بەشداری لەم بەرنامەیەدا دەکەن، تێیدا گفتوگۆ دەربارەی ئەو قۆناغە دەکرێت کە پڕۆسەکە پێی گەیشتووە.