په‌رله‌مانتارێك ئاشكرایده‌كات، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق چه‌ند بڕیارێكی گرنگی تایبه‌ت به نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له سلێمانی ده‌ركردووه له‌وانه‌ش زیادكردنی بڕی ده‌رمان.
بڕیار ڕه‌شید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له تۆڕی کۆمەڵایەتیی فه‌یسبووك نوسیوویەتی، بە مەبەستی تێپەڕاندنی قەیرانی کەمی دەرمان و کەمکردنەوەی ئازارەکانی نەخۆشان لە نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە نەخۆشانی شێرپەنجە، لەسەر پێشنیازی ئه‌وان کۆبوونەوەیەکی هاوبەش و یەکلاکەرەوە لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەنجامدرا.
دەشڵێت، كۆبوونه‌وه‌كه بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی عێراق و نوێنەرانی نەخۆشخانەی هیوا و پەرلەمانتار براکۆ شەهید شێرکۆ به‌ڕێوه‌چووه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێك دران له‌وانه‌ش، کەمکردنەوەی ڕۆتین تاوه‌كو کارئاسانی تەواو بکرێت بۆ ئەوەی دەرمان بە خێراترین کات بگاتە دەستی نەخۆش و زیادکردنی دەرمان كه دابینکردنی چەندین جۆری دەرمانی پێویست و گرنگ بۆ نەخۆشخانەی هیوا له خۆی ده‌گرێت.
یه‌كێكی دیكه له بڕیاره‌كان پلانی داهاتووه و ده‌ستپێكردنی ئاماده‌كارییه بۆ زیادکردنی بەشە دەرمانی نەخۆشخانەکە بۆ ساڵی داهاتوو.