درەنگی شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانیی تورکیا لە باشوری وڵاتەکە لە کاتی ئەرکدا تێکشکا .
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، فڕۆکەکە لە بنکەی نۆیەمى سەرەکیی فڕۆکەوانی لە ناوچەی بالیکسیر، دوای ماوەیەکی کەم لە هەستانی، تێکشکاوە و لەسەر رێگای خێرای ئیزمیر – ئیستەنبوڵ کەوتووەتەخوارەوە.
وەزارەتەکە دەڵێ، بەهۆی روداوەکەوە فڕۆکەوانەکە گیانی لەدەستداوە، تائێستاش هۆکاری تێکشکانەکەی نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.