ڕاستەوخۆ

زۆرینەى بەشداربوانى ڕاپرسیەک پێیان وایە تورکیا هەنگاوى بۆ پۆسەى ئاشتى نەناوە

reset font size increase font size

بەپێى ڕاپرسیەکى سەنتەری توێژینەوەی مەیدانی -سامەر دەرکەوتووە، کە ڕێژەى بێکارى تا مانگى 1ـى ساڵى 2025 گەشتووەتە لە 53.6%، بەڵام لە ماوەى چوار مانگدا واتا تا مانگى ئایار ڕێژەکە گەشتووەتە 68.9%.

سەنتەری توێژینەوەی مەیدانی -سامەر بڵاویکردەوە، لە ساڵى ڕابردوو تا ئێستا ڕاپرسیەکمان لە 16 شارى باکورى کوردستان و تورکیا لەبارەى چەند پرسێک " لە ژێر ناوى گەورەترین کێشە لە تورکیا چیە" ئەنجامداوە.

ئەوەش هاتووە، پرسیارێکى دیکەمان لەبارەى پرۆسەى ئاشتى بووە لە باکورى کوردستان و تورکیا بەشێکى زۆرى بەشداربوان بێمتمانەیی خۆیان بەرامبەر بە قسە و هەڵوێستەکانى حکومەت نیشانداوە و پێیان وابووە ئەوەش دەبێتە هۆى لاوازبوونى پرۆسەکە.

باسلەوەشکراوە، بەشداربوانى ڕاپرسیەکە گوتویانە، چاوەڕێی هەنگاوى کردارى دەکەین لەبارەى پرۆسەى ئاشتى بە تایبەت لە بوارى یاسایی، ڕێکخستنەوەى دامەزراوەیی، ئازادکردنى زیندانیە نەخۆشەکان، ئەوەش بۆ بەرەوپێشچوونى زیاترى پرۆسەکە .

خاڵێکی دیکەى زۆر گرنگى ڕاپرسیەکە ئەوەیە بەشداربوان جەخت لە پێویستی وازهێنان لە زمانی توندى سیاسەتمەداران دەکەنەوە و داوایان کردووە گۆڕانکارى لە لێدوانەکانیان بکەن .

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.