ئیسماعیل قائانی، سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ عێراق ڕاگەیاند، ئامانجی سەرەکی گەشتەکەی گەیاندنی پەیامی سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بووە بۆ گەل و مەرجەعییەت و بەرپرسانی عێراق.
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، پێکهێنانی حکومەتی نوێ و دیاریکردنی سەرۆکوەزیران، تەنیا مافی ڕەوای خودی عێراقییەکانە و لەسەر بنەمای بڕیاری ناوخۆیی ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نابێت هیچ لایەنێک، دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق دا بکات.
دەشڵێت، عێراق لەوە گەورەترە ڕێگە بە دەستوەردانی دەرەکی بدات، چونکە پڕۆسەی سیاسی پرسێکی نیشتمانییە و پەیوەستە بە ئیرادەی گەلەوە.