ڕاستەوخۆ

پارێزگاری حەسەکە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سوریا ئەنجامدا

reset font size increase font size

 پارێزگاری حەسەکەی ڕۆژاڤای کوردستان، بە ئامانجی تاوتوێکردنی ڕەوشی خزمەتگوزاری، کارگێڕیی و چالاککردنەوەی دامەزراوە حکومییەکان لە حەسەکە لە دیمەشق، لەگەڵ چەند وەزیر و بەرپرسێکی حکومەتی کاتیی سوریا کۆبووەوە.

نورەدین ئەحمەد لە دیدارەکانیدا، لەگەڵ هند قەباوات، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کۆبووەوە. تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە پرسی تێکەڵکردنی فەرمانبەران لە نێو بەڕێوەبەرایەتییەکان و باشترکردنی کارایی کارگێڕی لە پارێزگاکەدا.

هاوکات، پارێزگاری حەسەکە لەگەڵ عیمادەدین حەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی پۆستەی سوریا کۆبووەوە و تێیدا کارەکانی نوسینگەی پۆستەی حەسەکە و چۆنایەتی خزمەتگوزارییەکانیان هەڵسەنگاند.

هەروەها، نورەدین ئەحمەد لەگەڵ محەمەد یاسر بێرنییە، وەزیری دارایی پرسی چالاککردنەوەی خزمەتگوزارییە داراییەکانیان تاوتوێ کرد، جەختیان لەسەر کاراکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دارایی لە حەسەکە و دەستپێکردنەوەی کارەکانی بانکی دەوڵەت کردەوە، بەتایبەتی بانکی کشتوکاڵی کە ڕۆڵێکی گرنگی لە سەقامگیری و گەشەپێدانی ناوچەکەدا هەیە.

ئەم دیدارانەی پارێزگا لە پێناو خێراکردنی پرۆسەی کاراکردنی دامەزراوە گشتییەکان، باشترکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان و ڕەخساندنی دەرفەتی گەشەپێدانی زیاتر لە ناوچەکانی جزیرە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.