ڕاستەوخۆ

سوپای پاسداران: هێرشەکانی سەر لوبنان ڕانەگیرێن به‌ ئه‌ركی خۆمان هه‌ڵده‌سیتن

reset font size increase font size

سوپای پاسدارانی ئێران هۆشدارییەکی توند ئاڕاستەی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات و ڕادەگەیەنێت، ئەگەر دەستبەجێ کۆتایی بە هێرشەکانی سەر لوبنان نەیەت، ئه‌وا وەڵامێکی توند و پەشیمانکەرەوەیان بۆ هێرشکاران دەبێت.

سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕەخنەی توندی لە بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل گرت و ده‌ڵێت، هێشتا چەند کاتژمێرێک بەسەر ڕێککەوتنی ئاگربەستدا تێنەپەڕیووە، کەچی حکومەتی ئیسرائیل "کۆمەڵکوژییەکی دڕندانەی" لە بەیروت دەستپێکردووە.

دەشڵێت، بە توندی هۆشداریی بە ئەمریکای "پەیمانشکێن" و هاوبەشە "جەلادەکەی" دەدەین، ئەگەر دەستبەجێ کۆتایی بە دەستدرێژییەکان بۆ سەر "لوبنانی ئازیز" نەیەت، بە ئەرکی خۆمان هەڵدەستین و وەڵامێکی پەشیمانکەرەوە بە دەستدرێژیی "بەدکارەکان" لە ناوچەکەدا دەدەین.

ئەم هەڕەشەیەی سوپای پاسداران لە کاتێکدایە، هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ جێگیرکردنی ئاگربەست بەردەوامن و ئەمریکاش ڕایگەیاندووە، هێرشەکانی سەر لوبنان بەشێک نیە لە خاڵەکانی ئاگربەست.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.