ڕاستەوخۆ

ئیسرائیل: گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی موشەکی دەریایی ئێرانمان لە ناو برد

reset font size increase font size

 سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی موشەکی دەریایی ئێرانیان لە شاری یەزد لە ناو برد.

ئەمڕۆ هەینی، سوپای ئیسرائیل ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی سەرەکیترین و گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی موشەکی دەریایی ئێرانیان بۆردومان کردووە و لە ناو بردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی سوپای ئیسرائیل، ئەم دامەزراوەیە دەکەوێتە شاری یەزد و لەلایەن ئێرانەوە بۆ کۆکردنەوە و کۆگاکردنی موشەکی پێشکەوتوو بەکاردەهێنرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، موشەکەکانی بنکەکە تایبەت کرابوون بە هەڵدان لە ڕێگەی کەشتی جەنگی، ژێردەریایی و هێلیکۆپتەرەوە، بە مەبەستی پێکانی ئامانجە دەریاییە جێگیر و جوڵاوەکان.

دەشڵێت، زۆربەی موشەکەکانی هێزی دەریایی ئێران لەم پێگەیەدا پەرەیان پێ دەدرا.

ئەمە لە کاتێکدایە، هێرشەکە ڕۆژێک دوای ئەوە دێت، سوپای ئیسرائیل لە ئۆپراسیۆنێکدا کوژرانی فەرماندەی هێزی دەریایی و چەندین ئەفسەری باڵای هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێرانی ڕاگەیاند.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.