مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە پەیامێکدا، هۆشداریی توند ئاڕاستەی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی دراوسێ دەکات.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە پەیامێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی ئیسرائیل و ئەمریکا و وڵاتانی دراوسێ کرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەرگیز دەستپێشخەری لە هێرشکردندا ناکات، بەڵام لە ئەگەری هەر پەلامارێک بۆ سەر ژێرخان و ناوەندە ئابوورییەکانی ئێران، وەڵامێکی زۆر توند و یەکلاکەرەوەیان دەبێت.
پزیشکیان ڕوو لە وڵاتانی ناوچەکە دەکات و دەڵێت "ئەگەر بەدوای گەشەپێدان و سەقامگیریدان، ڕێگە مەدەن دوژمنان لە خاکی ئێوەوە شەڕ دژی ئێران بەڕێوەببەن". ئەم لێدوانەی پزیشکیان وەک ئاماژەیەک بۆ ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی بنکە سەربازییەکانی ناوچەکە دژی تاران لێکدەدرێتەوە.