سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، بەردەوامبوونی گەمارۆی دەریایی، درێژەدانە بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە پۆستێکدا کە لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، بەردەوامبوونی گەمارۆی دەریایی ئەمریکای لە سەر گەرووی هورمزی بە "ستەمکارانە" ناوبردووە و دەشڵێت، قبوڵکراو نییە.
پزیشکیان ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، جیهان شاهیدی لێبوردەیی و ئاشتیخوازیی ئێران بووە.
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، "گەمارۆی دەریایی لە دژی گەلێکە، کە تەنها باجی بەرخۆدان و سەربەخۆیی خۆی دەدات".
لە 14ـی ئەم مانگەوە، ئەمریکا گەمارۆی خستووەتە سەر بەندەرەکانی ئێران و ڕێگە بە هاتوچۆی کەشتییە بارهەڵگرەکان نادات لە بەندەرە ئاوییەکانی ئەو وڵاتە.