ڕاستەوخۆ

ترەمپ پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق کرد و بانگهێشتی کردووە بۆ ئەمریکا.

نوسینگەی عەلی زەیدی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفون قسەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە لە ئەرکەکەی و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی واشنتن و بەغداد.

نوسینگەی زەیدی دەشڵێت، سەرۆکی ئەمریکا بانگهێشتی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی کردووە، دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێ سەردانی واشنتن بکات.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لەو پەیوەنییە تەلەفۆنیەدا دۆناڵد ترەمپ داوای لە عەلی زەیدی کردووە، حکومەتێکی بەهێز و کارا، دوور لە "تیرۆریستان" پێکبهێنێت و خزمەتی گەل و ئایندەی عێراق بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.