ئه‌مریكا دوایین هۆشداری له باره‌ی كاندیدبوونه‌وه‌ی مالكی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌داته شیعه‌كان، به‌رپرسێكی عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌قیش ده‌ڵێت، هه‌وڵه‌كان بۆ جێگره‌وه‌ی مالكی ده‌ستیان پێكردووه.
حسێن شه‌یحانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق كه قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات بۆ كه‌ناڵی عێراق 24 ده‌ڵێت، له دوو رۆژی رابردوودا ئه‌مریكییه‌كان نوێترین هۆشدارییان ناردووه بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی و وتویانه نا یانهوێت نوری مالكی ببێته‌وه به سه‌رۆكوه‌زیران.
ده‌شڵێت، ئه‌مریكیه‌كان به روون و راشكاویی پێیان راگه‌یاندوون، ئه‌گه‌ر مالكی سور بێت له‌سه‌ر كاندیدبون بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌وا سزای توند و چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌خه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق.
ئاشكراشیده‌كات، له ئێستادا هه‌وڵه‌كانیان له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ده‌ستیپێكردووه بۆ جێگره‌وه‌ی مالكی و دیاریكردنی كاندیدێكی نوێ له كۆی هه‌شت كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران.
حسێن شه‌یحانی ده‌شڵێت، زانیاریمان هه‌یه یه‌كێتی و پارتیش رێكه‌وتوون له‌سه‌ر نزار ئامێدی وه‌ك كاندیدی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار، به‌ڵام رایان نه‌گه‌یاندووه.