به‌هۆی به‌رده‌وامی گه‌رماۆكانی سه‌ر كۆبانێ وه، منداڵێكی دیكه گیانی له ده‌ستدا كه نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌بووه و نه‌توانراوه ده‌رمانی پێویستی پێ بگات.
دڵدار ڕێزانی تەمەن 12 ساڵان کە نەخۆشی درێژخایەنی هەبوو بەهۆی نەبوونی دەرمان و گەمارۆکانی سەر کۆبانێ کە ماوەی 31 ڕۆژە بەردەوامی هه‌یه گیانی لەدەستدا.
خێزانی ئەو منداڵە ده‌ڵێن، ویستویانە کوڕەکەیان ببەنە حەلەب بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام بەهۆی بەردەوامی گەمارۆکانی سەر کۆبانێ نەیانتوانیووە بڕۆنە حەلەب و دڵداری کوڕییان دۆینێ دۆخی تەندروستی تێکچووە و بەهۆی نەبوونی دەرمان و چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی داتاکانی مانگی سوری کوردی، ئەمە حه‌وته‌مین منداڵە بەهۆی نەبوونی دەرمان و گەمارۆکانی سەر کۆبانێ لەو شارەدا گیان له‌ده‌ستده‌دات، پێشتریش پێنج منداڵ بەهۆی سەرماو یەکێکی دیكه‌ش بەهۆی نەبوونی دەرمان گیانی لەدەستدابوو.