ته‌ڵخكردنی وێنه‌ی ئۆجالان له‌سه‌ر شاشه‌ی "كه‌ناڵی ئاڤا"ی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان، كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێناوه، جێگری هاوسەرۆکانی گشتیی ده‌م پارتی، به "شەرمەزارییهكی گەورە" لە مێژووی ڕاگەیاندنی کوردی‌دا ناوی بردووه.
له پۆستێكدا كه له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویكردووه‌ته‌وه، تایب تەمەل، جێگری هاوسەرۆکانی گشتیی دەمپارتی نوسیویه‌تی "ئەوەی ڕوویداوە، هەوڵێکە بۆ لێدان لە یەکێتیی نەتەوەیی گەلی کوردستان، ئەگەر هەموو نەیارانی گەلی کورد کۆببنەوە، نەدەگەیشتنە شەرمەزارییەکی ئاوا گەورە".
تایب تەمەل، جەختی لەوەش كردووه‌ته‌وه "ئەم جۆرە کارانە ته‌نها لە بەرژەوەندیی دوژمنانی كورددایه و دژی هەوڵەکانی یەکڕیزیی گەلەکەمانە".
داواشی كردووه، كه‌ناڵه‌كه دەستبەجێ و بە فەرمی داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات.
ته‌ڵخكردنی وێنه‌ی ئۆجالان له‌سه‌ر شاشه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه میدیاییه‌ی نزیك له پارتی له كاتێكدایه، لە ماوەی ڕابردوودا هەردوو نوسینگەی هەولێر و دهۆکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی، بەهۆی تەڵخکردنی وێنەیەکی "مستەفا بارزانی" لە گەشتی هەواڵەکانی ئەو کەناڵەدا، لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەولێر و دهۆکەوە داخران.