ڕاستەوخۆ

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی: بە نهێنی دامەزراندن بۆ دهۆک کراوە

reset font size increase font size

سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی ڕایگەیاند، لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی کەمی پەرستار و کارمەندی تەندروستی گرفتی زۆری بۆ دروست کردوون، بەڵام بەشێوەیەکی نهێنی دامەزراندن لە دهۆک کراوە ئەمەش جیاوازی ناوچەییە.

هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی، لەدوای ساڵی 2013ـەوە هیچ دامەزراندێک بۆ پەرستار و کارمەندی تەندروستی نەکراوە، ئەمەش وایکردووە لە بەشێک لە نەخۆشخانەکان کەمی پەرستار و کارمەندی تەندروستی گەیشتووەتە ڕێژەی لە 70٪، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی کەموکورتییەکی زۆر لە نەخۆشخانەکان و ناتوانرێت بە باشی خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بە هاوڵاتیان بکرێت.

گوتیشی، لەماوەکانی ڕابردوو چەند دامەزراندێک بە نهێنی بۆ پارێزگای دهۆک ئەنجامدراوە، چەندینجار ئاماژەمان بەوەداوە کە جیاوازی لە نێوان ناوچە دەکرێت لە دامەزراندندا، ئەو دامەزراندنەشی کراوە بە نهێنی بووە و ئەمەش دزییە لە بودجەی گشتی.

ئەوەشی گوت، داواکارن لە وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە ڕوونکردنەوە و وەڵامیان هەبێت کە بۆچی جیاوازی لەنێوان زانکۆی حکومی و ئەهلی دەکرێت بۆ دامەزراندن، هەروەها دامەزراندن لەناوچەیەک دەکرێت، بەڵام لە ناوچەیەکی دیکە ناکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.