درەنگانی شەوی ڕابردوو دەنگی تەقینەوەیەک لە حەسەکە بیسترا. سەرچاوەیەکی تایبەت بە نوچە تیڤی ڕاگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دوو درۆنی ئێرانییان لە ئاسمانی شارەکە تەقاندووەتەوە.
پارچەی درۆنە ئێرانییەکان لە گەڕەکی موفتیی شاری حەسەکە کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە. پاشماوەی درۆنەکان لەلایەن هاوڵاتییانی شارەکەوە کۆ کراونەتەوە و ڕادەستی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆییان کرد.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی حەسەکەدا سوڕاونەتەوە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست نوچە تیڤی کەوتوون، ئەو دوو درۆنە ئاراستەی ناوچەی قەسرەک کراون کە بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکای لێیە. بۆ سەلامەتی هاوڵاتیان و لە ئەگەری هێرشی دیکە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە هاوڵاتییانیان ئاگادار کردووەتەوە بە وریاییەوە مامەڵە بکەن.