وه‌زیری پێشمه‌رگه سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سنوری هه‌ولێر ده‌كات و ده‌ڵێت، پێشێلکردنی شکۆی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکه‌ن، كه شه‌وی ڕابردوو لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کرایە سەر گوندی (زەرگەزەوی) لە سنوری هەولێر.
شۆڕش ئیسماعیل، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، بەئامانجگرتنی خەڵکی مه‌ده‌نی و بەزاندنی هەموو سنورە یاسایی و مرۆییەکان و پێشێلکردنی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، داواشی له حكومه‌تی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووه، هەڵوێستی کردەییان هەبێت و لە ئاست ئەم تاوانانەدا بێدەنگ نەبن.
له درێژه‌ی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، شه‌وی ڕابردوو به درۆن هێرش كرایه سه‌ر ماڵێك له گوندی (زەرگەزەوی) لە سنوری هەولێر، به‌هۆیه‌وه دوو هاوسه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا.
له ڕاگهیهنراوێكیشدا، ده‌زگای دژه‌تیرۆری كوردستان ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كه له ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراوه.