ئیدارەی گەرمیان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی ڕوداوی ڕێگرییکردن لە پاسە گەشتییارییەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت، پلانبۆداڕێژراو نەبووە.
ئەمڕۆ شەممە، 9ـی ئایاری 2026، ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، ڕوداوی ڕێگرییکردن لە پاسە گەشتیارییەکەی کەلار پلانبۆداڕێژراو نەبووە و هەڵسوکەوتێکی کەسیی بووە.
ئیدارەی گەرمیان داوای لێبوردنی لە گەشتیارەکان کردووە و دەڵێت، ئەو جۆرە کارانە دورە لە کلتووری خەڵکی ناوچەکە و لە گەرمییانییەکان ناوەشێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، سەرجەم ئەو گەنجانە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و ڕێکاری یاسایی بەرانبەریان دەگیرێتەبەر.
شەوی ڕابردوو لە کەلار چەند گەنجێک هەوڵی ڕاگرتنی پاسێکی گەشتیاران دەدەن و ڕێگریی لێدەکەن.
ئەمڕۆش دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی ئەو گەنجانەی ڕاگەیاند.