ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان: بەهۆی ستراتیژێکی نوێوە بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان کەمی کردووە

reset font size increase font size

بەهۆی داڕشتن و جێبەجێکردنی ستراتیژێکی نوێی ئەمنی و یاسایی لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی زۆری بازرگانانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون و ئامارەکانی بەکارهێنانی ئەو مادانەش ڕوویان لە کەمی کردووە، ئەگەرچی هێشتا مەترسییەکەی بەردەوامە.

ئەرکان بیبانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بە گوێرەی ئەو ئامارانەی لەبەردەستیاندایە، پڕۆسەی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە ناوخۆی هەرێمدا کەمی کردووە. لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا، کە مەترسییەکانی ئەم دۆسیەیە هێشتا بەردەوامن و بەپێی پێدراوەکان، لە ئێستادا ژمارەی ئەو بازرگانانەی دەستگیرکراون زیاترن لەوانەی ئاڵوودەی بەکارهێنانەکە بوون، ئەمەش وەک دەرەنجامی جێبەجێکردنی ئەو ستراتیژە چڕە دێت کە بۆ ڕاوەدوونانی تۆڕەکانی بازرگانیکردن داڕێژراوە.

گوتەبێژی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان باسی لە ڕێکارە خۆپارێزی و چاودێرییەکانی دیکەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کرد و ئاشکرای کرد، کە لە چوارچێوەی کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەکانی دەستکەوتنی ئەو مادە و حەبانەی وەک مادەی هۆشبەر بەکاردێن، بەڵێننامەی فەرمی لە هەزار و 500 دەرمانخانە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان وەرگیراوە.

بە گوێرەی ئەو بەڵێننامانە، سەرجەم دەرمانخانەکان پابەند کراون بەوەی، کە بە هیچ شێوەیەک ئەو دەرمانانەی مادەی هەستیاریان تێدایە یان مەترسیی بەکارهێنانیان وەک مادەی هۆشبەر لێدەکرێت، بەبێ پسوڵە و ڕەچەتەی فەرمیی پزیشک بە هیچ کەسێک نەدرێن، بە پێچەوانەشەوە ڕووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبنەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.