گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ مانگی ڕەمەزان هەموو وانەیەک پێنج خولەک لە کاتی خۆی کەم دەکرێتەوە.
سامان سیوەیلی گوتیشی، بڕیارەکە بەهۆی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە دەرکراوە، لە یەکەم ڕۆژەوە جێبەجێ دەکرێت و تاوەکو کۆتایی مانگی ڕەمەزان بهردهوام دهبێت.
دەشڵێ، بۆ ئەو مەبەستە نووسراوییان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، سۆران، زاخۆ، راپەڕین و خوێندنی کەرکوک کردووە.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە هاتووە: "تایبەت بە مانگی رەمەزان، سەبارەت بە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن لە خوێندنی حکومی و ناحکومی (جگە لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان) ماوهی بەشەوانە له 40 خولهكهوه بۆ 35 خولەک کەمبکرێتەوە.