ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، موجتەبا خامنەیی ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی قوم چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
ڕۆژنامه‌كه، زانیارییه‌كانی له دیبلۆماتكارێكی باڵای ئێرانه‌وه وه‌رگرتووه و ده‌ڵێت، ته‌نانه‌ت موجته‌با لە حاڵەتی بێهۆشیدایە.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، بەهۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستی موجتەبا خامنەیی، دەسەڵاتی بڕیاردان و پرۆسەی بەڕێوەبردنی وڵات، لەدەست بەرپرسانی ئەمنی ئێراندایە.
دەشڵێت، هه‌رچه‌نده بڕیاربوو تەرمی عەلی خامنەیی ڕێبەری کوژراوی ئێران لە شاری قوم بەخاک بسپێردرێت، بەڵام بەهۆی جەنگ و دۆخی ئەمنی وڵاتەکە، هێشتا کاتی مەراسیمەکە دیاری نەکراوە.
زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی له كاتێكدایه، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دۆخی ڕێبەری نوێی ئێران جێگیرە و دەرنەکەوتنی تەنها پەیوەندی بە بارودۆخی ئەمنی وڵاتەکەوە هەیە.