ڕاستەوخۆ

چوارچێوەی هەماهەنگی پرسی تەواوکردنی کابینەی حکومەت، بودجەی 2027 و کۆنترۆڵکردنی چەک تاوتوێ دەکات

reset font size increase font size

سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی عێراق ئەمشەو کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری ساز دەکەن بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسیارێکی هەستیاری سیاسی و دارایی، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی.

سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆکی وەزیران و فالح ساری، وەزیری دارایی بەڕێوە دەبەن، بە مەبەستی تاوتوێکردنی کۆمەڵێک دۆسیەی سیاسی و دارایی، کە دیارترینیان تەواوکردنی کابینەی وزاری، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 و کۆنترۆڵکردنی چەکە لە دەستی دەوڵەتدا.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان و کاندیدەکان  تاوتوێ بکرێت، لە کاتێکدا ئاڕاستەیەک هەیە بۆ ئەوەی کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەنگدان لەسەر کاندیدەکان لە پەرلەمان بەڕێوە بچێت.

هاوكات کۆبوونەوەکە میوانداریی وەزیری دارایی دەکات بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 و دۆسیە ئابووری و داراییە پەیوەندیدارەکان، جیا لە خستنەڕووی دۆسیەی کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت و ئاڵۆزییە سیاسییەکانی دەوروبەری.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.