ڕاستەوخۆ

هێرشی چڕی ڕووسیا بۆ سەر ئۆدێسا و خارکیڤ کوژراوێک و برینداربوونی چەندین کەس لێکەوتەوە

reset font size increase font size

 هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا ژێرخانی پیشەسازی و بەندەرەکانی پارێزگای ئۆدێسا و شاری خارکیڤیان بە ئامانج گرت و زیانی گیانی و مادییان لێکەوتەوە.

ئۆلیه کیپەر، پارێزگاری ناوچەی ئۆدێسا لە باشووری ئۆکرانیا  لەسەر هەژماری فەرمی خۆی لە تیلیگرام ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییە چڕەکانی ڕووسیا ژێرخانی پیشەسازی و دامەزراوەکانی بەندەرەکانی پارێزگاکەیان کردووەتە ئامانج. ڕاشیگەیاند کە سەرجەم ئەو ئاگرانەی بەهۆی هێرشەکانەوە کەوتبوونەوە، کوژێنراونەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، لە شاری خارکیڤ (دووەم گەورەترین شاری ئۆکرانیا)، ئیگۆر تیریکۆڤ، سەرۆکی شارەوانی ڕایگەیاند کە هێرشێکی ئاسمانی ڕووسیا بۆ سەر شارەکە لە درەنگانی شەوی ڕابردوودا بووەتە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی شەش کەسی دیکە.

هاوکات بەڕێوەبەری بەندەرە دەریاییەکانی ئۆکرانیا ئاشکرای کرد کە کەشتییەکی بارهەڵگر کە ئاڵای لیبێریای هەڵگرتبوو، لە ناوچەی ئۆدێسا ڕووبەڕووی هێرشێکی ڕووسیا بووەتەوە، کە بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، لە کاتێکدا 13ئەندامی دیکەی دەستەی کەشتییەکە بە سەلامەتی ڕزگار کراون.

 هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر بەندەرەکان و ژێرخانی دەریایی ئۆدێسا بەردەوامن، کە گرنگترین مەڵبەندی ئۆکرانیایە بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵە و کەلوپەل لە ڕێگەی دەریای ڕەشەوە.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.