ڕاستەوخۆ

عێراق و تورکیا لەسەر بەردەوامیی دانوستانەکانی نەوت و کەرتی وەبەرهێنان ڕێککەوتن

reset font size increase font size

وەزیرانی نەوتی عێراق و وزەی تورکیا ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامبوونی گفتوگۆ و دانوستانەکانیان تایبەت بە ڕێککەوتنی نەوت و زیادکردنی بڕی نەوتی هەناردەکراو لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، هاوکات پرسی بەشداریپێکردنی کۆمپانیاکانی تورکیا لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەبەرهێنانی کەرتی نەوتیان تاووتوێ کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی تەممووزی 2026، باسم عەبادی وەزیری نەوتی عێراق، لەگەڵ ئاڵپارسڵان بایرەکتار وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا کۆبووەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی فەرمیی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا شاندی هەردوولا باسیان لە چۆنیەتیی بەهێزکردنی هاریکاریی هاوبەش لە پڕۆژەکانی کەرتی نەوت و گاز و پرسی بۆریی گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ بەندەری جەیهان کردووە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ بەردەوامبوونی دانوستانەکان لەسەر زیادکردنی توانای هەناردەکردنی نەوت و چۆنیەتیی بەشداریپێکردنی کۆمپانیا تورکییەکان لە کەرتی وەبەرهێنانی وزەی عێراقدا.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە لە 3ـی تەممووزی ئەمساڵدا، بەغدا و ئەنقەرە لەسەر پرۆتۆکۆڵێکی کارکردنی یەک ساڵە بۆ هەناردەی نەوت ڕێککەوتن تاوەکو دەگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی، چونکە ئەو ڕێککەوتنەی, کە پێشتر لە نێوانیاندا کرابوو، لە 27ـی تەممووزی ئەمساڵدا کۆتایی دێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.