ڕاستەوخۆ

هاووڵاتییەکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا

reset font size increase font size

لە درێژەی دەستگیرکردنی هاووڵاتیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هاووڵاتییەکی نیشتەجێی شاری مەهابادیان بەبێ بوونی چوارچێوەی یاسایی دەستگیر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی "کۆڵبەرنیوز"، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 7ـی تەممووزی 2026، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی "کەمال پیرانپوور" (43 ساڵ) و بەبێ بوونی بەڵگەنامە یان بڕیاری دادوەر، دەستگیریان کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی بردنی کەمال پیرانپووردا، هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی یان ئەو لایەنە ئەمنییەی، کە دۆسیەکەی لەئەستۆ گرتووە بە خێزانەکەی نەداوە. تا ئێستاش هیچ زانیارییەکی فەرمی لەسەر بارودۆخی بڵاونەکراوەتەوە و بنەماڵەکەی لە دڵەڕاوکێیەکی زووردان و بێئاگان لە شوێنی ڕاگرتنی.

دەستگیرکردنی هاووڵاتیان بەبێ فەرمانی دادوەری، گواستنەوەیان بۆ دەستبەسەرگە نادیارەکان، و بێبەشکردنیان لە مافە سەرەتایییەکانی وەک بینینی پارێزەر، پەیوەندیکردن بە خێزان و ئاگاداربوون لە هۆکاری دەستگیرکردنەکە، لەو پێشێلکارییە بەردەوامانەن، کە هەمیشە لە لایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و کوردستاندا ڕەخنەی توندیان لێ دەگیرێت و هۆشداری لەسەر مەترسیی گیانی دەستبەسەرکراوان دەدرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.