ڕاستەوخۆ

له‌ حەسەکە گەڕی دووەمی دەستپێشخەریی گەنجان دەستیپێکرد

reset font size increase font size

کۆمەڵەی نوژین بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگە لە شاری حەسەکە لە ڕۆژاڤای کوردستان، گەڕی دووەمی کۆبوونەوەکانی بۆ تەواوکردنی دەستپێشخەریی "گەنجان لە دژی ڕقوکینە" ئەنجامدا.

 گەڕی یەکەمی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ لە کۆتاییی ساڵی 2025دا دەستی پێ کردبوو، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ گه‌ڕی دووه‌م ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، ئامانجی دەستپێشخەرییەکە پشتگیریکردن و بەهێزکردنی گەنجانە لە دژی زمانی ڕقوکینە و دروستکردنی ژینگەیەکی ئارامە بۆ دیالۆگ.

ئامانجێكی دیكه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ دروستكردنی لێکتێگەیشتنه‌ لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا.

بە گوتەی عەلی ئیسکان ڕێکخەری پرۆژەکە، چالاکییەکە مانگێک بەردەوام دەبێت و لەو ماوەیەشدا پێشنیازی دیکە دەخرێنەڕوو کە جێبەجێکردنیان ئاسانتر و کاریگەرتر بێت.

لەم چوارچێوەیەدا، یەکەمین دانیشتنی گەڕی دووەمی دەستپێشخەرییەکە لە کافتریای خابوور لە شاری حەسەکە، بە بەشداریی کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان، ژنان، چالاکوانان، ڕۆژنامەنووسان، نوێنەرانی حزبە سیاسییەکان، ڕووناکبیران، کەسایەتییە ئایینییەکان و سەرۆک هۆزەکان دەستیپێکرد.

لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو پێشنیازانە کرا کە لە گەڕی یەکەمدا خرابوونەڕوو، ئاماژە بەوەشکرا، کە پێشنیازەکانی پێشوو بە هۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە جێبەجێ نەکراون، هاوکات جەخت لەسەر گرنگیی بەشداریی بەرفراوانتری دامەزراوە و کەسایەتییەکانی کۆمەڵگە کرایەوە بۆ تێکۆشان لە دژی زیادبوونی زمانی ڕقوکینە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.