بههۆی هێرشهكانی ئهمریكا و ئیسرائیل بۆ سهر ئێران و مهترسییهكانی سهر كهرتی وزه، سێ کۆمپانیا بەرهەمهێنانی نەوتیان لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار ڕاگرتووە.
کۆمپانیای شاماران، کە لە کێڵگەکانی نەوتی ئەتروش و سەرسنگ خاوەن پشکە و بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای (HKN) کێڵگەکان بەڕێوەدەبەن، دهڵێت، بەهۆی تێکچوونی ڕەوشی ئەمنیی ناوچەکە و بەمەبەستی خۆپاراستن، بهرههمهێنانی نهوتی ڕاگرتووه.
هەروەها، کۆمپانیای گەڵف کیستۆن، کە کێڵگەی نەوتیی شێخانی بەدەستەوەیە، ڕایگەیاندووە، بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە، بە ئامانجی پاراستنی گیانی کارمەندەکانیان و دامەزراوەکانیان، بەرهەمهێنانی نەوتیان لەو کێڵگەیەدا بە تەواوی ڕاگرتووە.
ئەم هەنگاوەی کۆمپانیا نەوتییەکان دوای ئەوە دێت، ڕۆژی شەممە کۆمپانیای دانەغاز کارەکانی لە کێڵگەی غازی سروشتیی کۆرمۆر ڕاگرت.
ڕاگرتنی کارەکانی کۆمپانیای دانەغاز کێشەی بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا دروستکردووە، بە جۆرێک لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، کارەبای نیشتمانی بڕاوە، یان کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بۆ کەمترین ئاست دابەزیوە.