ڕاستەوخۆ

ئاسایش بۆ هاوڵاتیان: لەکاتی بۆردوماندا لە ماڵەکانتان بمێننەوە

reset font size increase font size

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر، هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت، لە کاتی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکدا، لەماڵەکانتان بمێننەوە و مەیەنە دەرەوە.

بەڕێوبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا جەخت لەوەدەکاتەوە، بە هیچ شێوەیەک لە پارچە و پاشماوەی درۆنە تێکشکێندراوەکان نزیک نەبنەوە، بۆ ئەوەی لە مەترسیی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو پارێزراو بن.

لە ماوەی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، گروپە چەکدارەکانی نزیک له‌ ئێران، بە درۆن و موشەک چەندین هێرشیان کردووەتە سەر شارەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی هەولێر، بەشێک لە پاشماوەکان لە ناو گەڕەک و ماڵان دەکەونە خوارەوە و ئاسایش هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات نزیکیان نەکەون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.