بڕیاره ته‌رمی عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای كۆچكردووی ئێران له شاری مه‌شهه‌د به خاكبسپێردرێت.
به گوێره‌ی میدیای ئێران، بڕیاره ته‌رمی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای كۆچكردوی كۆماری ئیسلامی ئێران، له شاری مه‌شهه‌د له مه‌راسیمێكی گه‌وره‌دا، به خاك بسپێردرێت.
شه‌ممه‌ی ڕابردوو له ده‌ستپێكی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری تاران، ماڵی خامنه‌یی له شه‌قامی پاستۆری شاری تاران كرایه ئامانج، له‌كاتێكدا له گه‌ڵ چه‌ندین گه‌وره سه‌ركرده و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی بۆ قسه‌كردن له باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ جه‌نگ، له كۆبونهوهدابوو.
له‌و هێرشه‌دا عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران و چه‌ندین گه‌وره فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی و سیاسی و ئه‌منیی وڵاته‌كه، گیانیان له ده‌ستدا.