ئامادەکردنی/ ڕێبوار تۆفیق
تا دێت ناكۆكیه‌كانی نێو ماڵی شیعه توندتر ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و ناتوانن بگه‌نه ڕێكکه‌وتن له سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش بۆ چوار ساڵی داهاتووی حوكمڕانیی عێراق.
له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار، 15 ڕۆژ له به‌رده‌م شیعه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و ئه‌و ماوه دهستورییهش ڕۆژی 26ـی نیسان كۆتایی دێت.
لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی بڕیاریانداوه، ڕۆژی شه‌ممه 18ـی ئەم مانگە پرسه‌كه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.

میكانیزمی نوێی چوارچێوەی هەماهەنگیی بۆ دیارییكردنی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران
پێشتر هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی به كۆده‌نگیی هه‌ر 12 سه‌ركرده‌كه‌ی، نوری مالكی كاندید كرد بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، به‌ڵام ڤیتۆكهی كۆشكی سپی پرسه‌كه‌ی په‌كخست.
له ئێستادا لایه‌نه‌كانی چوارچێوه بڕیاریانداوه هه‌ر كه‌سایه‌تیه‌ك ناوی بهێنرێت بۆ كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران هه‌شت دەنگ لە کۆی 12 دەنگی سهركردهکانی چوارچێوه‌ی به‌ده‌ستهێنا، به فه‌رمیی ده‌بێته كاندیدی شیعه‌كان بۆ پۆستەکە.
زیا ناسری، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت، محه‌مه‌د شیاع سودانی ده‌نگی زۆرینه‌ی نیه و ته‌نها سێ سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدایه، به‌ڵام باسم به‌دری كه ناوی وه‌ك كاندیدی جێگره‌وه دێت، شه‌ش ده‌نگی هه‌یه.

ناكۆكییه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی
ململانێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كاریگه‌رییان هه‌بووه له سه‌ر یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و دابه‌شبوون و زه‌قبونه‌وه‌ی ناكۆكیی لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی ماڵی شیعه.
مورته‌زا ئیبراهیمی په‌رله‌مانتاری ڕه‌وتی حیكمه ئاشكرای ده‌كات، له ئێستادا ناكۆكییه‌كانی نێو هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی به جۆرێك زهقبوهتهوه، کە به سه‌ر سێ به‌ره‌دا دابه‌ش بوون.
عه‌مار حه‌كیم ، قه‌یس خه‌زعه‌لی ، هادی عامری ، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی ، ئه‌بو ئالائی وه‌لائی، پشتیوانیی له محه‌مه‌د شیاع سودانی و هاوپه‌یمانیه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
حزبی ده‌عوه ، موحسین مه‌نده‌لاوی ، هومام حه‌مودی، پشتیوانیی له نوری مالكی ده‌كه‌ن.
به‌ره‌ی سێیه‌میش تا ڕاده‌یه‌ك بێ لایه‌نانه له نێو چوارچێوه‌دا، بڕیار له پرسه‌كه ده‌ده‌ن، ئه‌وانیش بریتین له حزبی فه‌زیڵه ، عامر فایز و حه‌یده‌ر عه‌بادی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شه‌ش ده‌نگی چوارچێوه له‌گه‌ڵ سودانیهو سێ ده‌نگیش له‌گه‌ڵ مالكی و سێ ده‌نگیش بێ لایه‌نن.

یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسه‌كه
ڕۆژی شه‌ممه 18ـی نیسان هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌یه به‌و ئاراسته‌یه‌ی كه سێ ده‌نگه بێ لایه‌نه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی پرسه‌كه یه‌كلا بكه‌نه‌وه له به‌رژه‌وندی سودانی، یان هه‌نگاو بنرێت به ئاراسته‌ی كه‌سایه‌تیه‌ك به ده‌ر له سودانی و مالكی و ئه‌و ناوانه‌ی دیكه كه ده‌هێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران.
له ئێستادا قسه له سه‌ر ئیحسان عه‌وادی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سودانیش ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كاندیدی جێگره‌وه و ڕێكکه‌وتن بۆ لایه‌نه ناكۆكانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی و بازه‌كه به‌سه‌ر شانیه‌وه بنیشێته‌وه.