وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌تده‌كاته‌وه گوایه كۆمپانیا بیانییه‌كان عێراقیان به‌جێهێشتبێت.
ئه‌حمه‌د مو‌سا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م كۆمپانیا بیانییه‌كان لەوانەش ئه‌مریكی، ئه‌ڵمانی، ئێرانی، چینی، كۆری و توركیه‌كان و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ش به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان.
ڕاشیگه‌یاند: به گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با له كورت مه‌ودا و دوور مه‌ودا دایناوه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی ژێرخانی كاره‌بای عێراق، هه‌نگاو ده‌نێن و به‌رده‌وامن له جێبه‌جێكردنیان.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با گوتیشی، دۆخی عێراق سه‌قامگیره و هیچ كۆمپانیایه‌ك گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵنه‌وه‌شاندووه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م كۆمپانیا بیانیه‌كانیش له ناو عێراقن و هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌باو به شێوه‌یه‌كی ئاسایی كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له نوێترین زانیاری و به‌دواداچونی ماڵپه‌ڕێكی جیهانییش، عێراق به یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌بیی ده‌ستنیشانكراوه له هه‌رزانیی نرخی كاره‌با.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د مو‌سا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ده‌ڵێت، حكومه‌ت هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی كاره‌با به 120 دینار ده‌كڕێ و به 10 دینار به هاوڵاتیان ده‌یفرۆشێته‌وه.