بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى بڵاویکردەوە، بەھۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران و درووست بونی لۆدێکی زۆر لە سنووری تونێلی پێشڕەو، داواکارین لە شۆفێران لەئێستادا بەرەو تونێلی پێشڕەو نەرۆن و ئەوانەی لە و سنورەن رێگای شاخ - ئەزمەڕ بەکاربھێنن بۆ هاتوچۆکردن.
باسلەوەشکراوە، داواکارین ھەمووان دوورکەونەوە لەدیاردەی پەلەپەلکردن و رۆیشتن لە لەین و سایدی بەرامبەر و پێچەوانەی ئاراستە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەفسەران و کارمەندانی بنکەی ھاتوچۆی ئەو سنوورە و بازگەگە و چەند تیمێک لە بەیانی تاکو ئێستا و دواتریش لە ئەرکدا دەبن و سەرقاڵی رێکخستنی دۆخى ھاتوچۆدەبن لەو سنوورە .