ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆس ئاشكرای ده‌كات، گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران هه‌نگاوی باشی بڕیوه و نزیكن له ڕێككه‌وتن.
ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێت، واشنتۆن و تاران ده‌یانه‌وێت بگه‌نه ئه‌نجامێكی باش بۆ ئاگربه‌ست و به ته‌واوی كۆتایی به جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌ربازیی بهێنرێت.
ئه‌كسیۆس ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌مریكیه‌كان له‌و گفتوگۆیانه‌دا ده‌یانه‌وێت ئێران ده‌ستبه‌رداری 450 كیلۆگرام یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌كه‌ی بێت، له به‌رامبه‌ریشدا 20 ملیار دۆلاری بلۆككراوی ئێران ئازاد بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕه‌كه ڕاشیگه‌یاندووه، ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی تاران و واشنتۆن كه به نێوه‌ندگیریی پاكستان و پشتیوانیی توركیا و میسر ده‌كرێت، هه‌نگاوی باشیان بڕیوه و هه‌ردوولا نزیكن له ڕێككه‌وتنی كۆتایی، ته‌نها پرسێك له باره‌یه‌وه كۆك نین ئه‌ویش ئه‌مریكا داوا ده‌كات بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ ئێران به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ڕابگرێت، به‌ڵام ئێران پێی باشه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ بێت.