وەزیری دەرەوەی عێراق رایگهیاند، بۆ كشانهوهی مالیكی تۆم باراك ههمان قسهكانی سهرۆكی ئهمریكای دووپاتكردهوه.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی 'ئەلرابیعە' کە شەوی رابردوو پەخشکرا رایگەیاند، لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ تۆم باراک نێردهری سهرۆكی ئهمریكا بۆ كاروباری سوریا کە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند باسی دۆخی عێراق و پێکهێانی حکومەتمان کرد لەگەڵ پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سوریا و ئێران و تورکیا.
لەبارەی بۆچوونی ئەمریکا لە دوای پۆستەکەی دۆناڵد ترەمپ، بۆ کشانەوەی نوری مالیکی، فوئاد حسێن گوتی، تۆم باراک بەشێکە لە سیاسەتەکانی سەرۆکی ئەمریکا و قسەکانی ئەوی دووپاتکردەوە.
لەبارەی سەپاندنی سزا بەسەر عێراق و چەند کەسایەتیەک، وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی، من ئاگاداری سەپاندنی سزا نیم، رەنگە بۆ چەند کەسێک بێت، ئەوە پەیوەندی بە سیاسەتی ناوخۆیی ئەمریکاوە هەیە.