شەپۆلێکی با و سەرمای سڕبی لە ئەمڕۆوە زۆرینەی شارەکانی عێراق و ههرێمی كوردستان دەگرێتەوە بارانبارینیش لە چەند ناوچەیەک دەستپێدەکات.
بەگوێرەی پشێنییەکانی کەشناسیی، شەپۆلێکی هەوای سارد سڕبی لە ئەمڕۆوە دەگاتە عێراق و پێشبینی دهكرێت تەواوی هەفتەکە بەردەوام بێت، کوردستان و ناوەڕاست و رۆژائاوای عێراق دهگرێتەوە و دەبێتەوە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما، با و بارانبارین، رەنگە لە چەند شارێکیش خۆڵبارین دروستبێت.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکە، کاریگەریی شەپۆلەکە لە شەممەوە زیاتر دهبێت و پلەکانی گەرما دابەزینی زیاتر بە خۆیانەوە دهبینن، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە شارەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، موسڵ) و بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکان.