ڕاستەوخۆ

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە زمانی دیالۆگ پێش بخەین و ڕیزەکانمان یەکبخەین

reset font size increase font size

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی یادکردنەوەی ڕۆژی عاشورا، جەخت لەسەر گرنگیی یەکڕیزی، دیالۆگ و قبووڵکردنی یەکدی دەکاتەوە بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە هاتنەوەی یادی عاشورا لە پێناو زیندووکردنەوەی واتا بەرزەکانی ئارامی، باوەڕ و قوربانیدانە، کە لە پەیامی ئیمام حوسێندا لە کەربەلا بەرجەستە بوون، بەتایبەت لە ڕاوەستاندنی لە دژی ستەم و داکۆکیکردن لە وشەی حەق و بنەما باڵاکان.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە: "لەم یادەدا، دووپاتی دەکەینەوە لەسەر گرنگیی پابەندبوون بە بەهاکانی دادپەروەری و لێبوردەیی، هەروەها کارکردن بۆ یەکخستنی ڕیزەکانمان و پێشخستنی زمانی دیالۆگ لە چارەسەرکردنی جیاوازییەکاندا."

نێچیرڤان بارزانی ڕوونیشی کردەوە کە ئەم هەنگاوانە پێویستن بۆ "پاراستنی پێکهاتەی نیشتمانەکەمان، بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی، و بەدیهێنانی هیواکانی گەلەکەمان بۆ ژیانێکی سەربەرزانە و داهاتوویەکی باشتر."

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.