ڕاستەوخۆ

ئێران هێرشی کردە سەر بارەگاکانی کۆمەڵە لە سورداش

reset font size increase font size

بەیانیی ئەمڕۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشێكی درۆنی كرده‌ سه‌ر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ناوچەی سورداش. بەپێی ڕاگەیەندراوی بەرپرسانی ئەو حزبە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

ئەمجەد حسێن پەناهی، بەرپرسی ئەمنیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، کاتژمێر 4:50ی بەیانیی ئەمڕۆ، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سێ درۆن هێرشێکی دووبارەی بۆ سەر بارەگا و ئۆردوگاکانی کۆمەڵە لە ناوچەی سورداش ئەنجام دا.

ئەمجەد پەناهی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕوونی کردەوە، هێرشەکە بە توندی ئەنجام دراوە و بووەتە هۆی سووتانی چەند خانوو و بارەگایەکی حزبەکە، بەڵام بەهۆی جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی پاراستن، پێشمەرگەکانی کۆمەڵە توانیویانە گیانی خۆیان بە سەلامەتی بپارێزن و هیچ زیانێکی گیانی نەکەوتووەتەوە.

بەرپرسی ئەمنیی کۆمەڵە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هێرشە لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی کۆماری ئیسلامیدایە دژی بارەگا و بنکەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.