ڕاستەوخۆ

دونیا سەلام چیرۆکی یەکەمبوونی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەگێڕێتەوە

reset font size increase font size

دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی، خوێندکار دونیا سەلام عەبدوڵڵا لە ئامادەیی فیدراڵی کچانی سەر بە قەزای کفری، توانی بە کۆنمرەی 97.71 (کۆکردنەوەی 684 نمرە) پلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە بەشی وێژەییدا بەدەستبهێنێت. دونیا لە لێدوانێکدا، چیرۆکی پشت ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی خۆی ئاشکرا کرد.

دونیا سەلام ئاماژەی بەوە کرد، بۆ سەرکەوتنی لەم قۆناغەدا زۆر خۆی ماندوو کردووە و ڕۆژانە بە بەردەوامی هەموو وانەکانی خوێندووە. ئەو گوتی: "خۆم هەموو سەردان، دەرچوون و گەشتێکم تەرک کردبوو، تەنیا لە پێناو ئەوەی بتوانم لە خوێندنەکەمدا سەرکەوتوو بم و نمرەیەکی بەرز بەدەستبهێنم". سەبارەت بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاش باسی لەوە کرد، مۆبایلی بەکارهێناوە، بەڵام زۆر بە کەمی و لە سنوورێکی دیاریکراودا، بەجۆرێک، کە چۆنێتیی خوێندنەکەی پشتگوێ نەخات.

ئەو خوێندکارە یەکەمەی هەرێم سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی دایک، باوک و مامۆستاکانی کرد کە هاوکار و پاڵپشتی سەرەکیی بوون و گوتی: "دایک و باوکم زۆر ماندوو بوون لەگەڵم، تەنانەت زۆرجار بەهۆی منەوە لە ماڵ نەدەچوونە دەرەوە". دونیا ئەوەشی خستە ڕوو، کە هیچ مامۆستایەکی تایبەتی نەبووە، بەڵام هاوینی ڕابردوو تەنیا بۆ وانەکانی زمان بەشداریی لە خولەکانی بەهێزکردندا کردووە.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی زانستیی خۆی لە زانکۆ، دونیا ئاشکرای کرد کە لە نێوان دوو بەشی سەرەکیدا دوودڵە و گوتی: "حەزم لە هەردوو بەشی زمانی ئینگلیزی و یاسایە، بەڵام هێشتا بە تەواوی خۆم یەکلایی نەکردووەتەوە، کە لە کام بەشەدا دەست بە خوێندن دەکەم".

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.