ڕاستەوخۆ

ئامادەکارییەکان بۆ شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڕۆژئاوا بەردەوامن

reset font size increase font size

کۆمیتەی ئامادەکاری شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڕۆژئاوا پێکهێنراوە و ڕایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا دەرگای وەرگرتنی بەرهەمە سینەمایییەکان بەڕووی دەرهێنەراندا دەکرێتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت فێستیڤاڵەکە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا ساز بکرێت و ببێتە ناوەندێکی گرنگی کۆکردنەوەی سینەماکارانی ناوخۆیی و جیهانی.

بەگوێرەی ڕێنمایییەکانی کۆمیتەی ئامادەکاری، ئەو فیلمانەی پێشکەشی فێستیڤاڵەکە دەکرێن، پێویستە لە دوای مێژووی 1ـی کانوونی دووەمی 2024ـەوە بەرهەم هاتبێتن و پێشتر لە ڕۆژاڤا و ناوچەکانی دیکەی سوریادا نمایش نەکرابێتن. هاوكات بۆ ئەو بەرهەمانەی بە زمانەکانی دیکە بەرهەم هێنراون، مەرجکراوە کە ژێرنووسی کوردی یان ئینگلیزییان بۆ زیاد بکرێت. فێستیڤاڵەکە لەم خولەدا، جگە لە بەشەکانی فیلمی درێژ، فیلمی کورت و بەڵگەفیلم، پێشبڕکێی تایبەت بۆ دەستنیشانکردنی باشترین سیناریۆش لەخۆدەگرێت.

سەرەڕای ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت داواکاریی زۆر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێشکەش بکرێت، بەڵام بەهۆی بەردەوامیی قۆناغی ڕێکخستنەوە، هێشتا ژمارەی کۆتاییی ئەو فیلمانەی بەشدار دەبن و ناوی ئەو شارەی چالاکییەکەی تێدا ساز دەکرێت، بە تەواوی یەکلا نەکراونەتەوە.

کۆمیتەی ڕێکخەر ئاشکرای کردووە، دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی ئاسایی ڕۆژی 31ـی تەممووزی 2026 دەبێت و پرۆسەی وەرگرتنی بەرهەمەکان بە شێوازی درەنگوەخت تا 31ـی تشرینی یەکەمی 2026 بەردەوام دەبێت.

بڕیاریشە چالاکییەکانی شەشەمین فێستیڤاڵی فیلمی ڕۆژاڤا لە نێوان 13 بۆ 20ـی تشرینی دووەمی 2026 بەڕێوە بچن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.