بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کەوتوون، ئهمڕۆ سێشەممە، کەسانێک کە یەکپۆشی هاوشێوەی هێزی پێشمەرگەی حیزبە کوردستانییەکانیان لەبەردا بووە، بە چەندین ئۆتۆمبێلی سایپا بەدرێژایی ڕێگای بەرەو گوندی تورۆڤێریز لە کامیاران بینراون.
دهشڵێ، نمایشەکە بە ئاشکرا بەڕێوەچووە و وا دەرکەوت کە بە شێوەیەک داڕێژرابوو تاکو کاریگەری بوونی پێشمەرگە لە ناوچەکەدا دروست بکات.
بە گوێرهی بەدواداچوونێکی هەنگاو، ئەو کەسانە ئەندامی سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ئێران بوون کە لەژێر پەردەی هێزی پێشمەرگەدا جوڵەیان بەناو ناوچەکەدا دەکرد و چالاکی سەربازیان نەجامدەدا.
ڕێکخراوی هەنگاو هۆشداریدەدات لەوەی ڕەنگە ئۆپراسیۆنی هاوشێوە لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسداران لە شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام بدرێت، داوا لە دانیشتوان دەکرێت لە هەر مامەڵەکردنێک لەگەڵ کەسانێک کە بانگەشەی پەیوەندییان بە حزبە کوردستانییەکانەوە هەبێت، وریا بن.