کچە کوردێکی ئێزدی، دوای زیاتر لە 11 ساڵ لە ڕفاندنی لەلایەن ڕێکخراوی داعشەوە، گەڕایەوە شنگال و بە کەسوکاری شادبوویەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 4ـی ئایاری 2026، نوسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، دوای زیاتر لە 11 ساڵ لە ڕفاندنی کچە کوردێکی ئێزدی بەناوی (جەمیلە باپیر حاچمی) لەلایەن ڕێکخراوی داعشەوە لە هاوینی ساڵی 2014، ئەمڕۆ گەڕایەوە بۆ ناو خێزانەکەی.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ڕزگاربووەکە دانیشتووی کۆمەڵگەی تەل قەسەبە لە سنوری قەزای شنگال، لەگەڵ خێزانەکەی لە کاتی ئاوارەبوونیان و دواتر دیلبوونیان ڕفێنراوە، ئەمڕۆش گەڕایەوە بۆ ناو خێزانەکەی.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، شەش هەزار و 417 کوردی ئێزدی ڕفێندراون، لەو ژمارەیەش تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 594 کەس ئازاد کراون و چارەنوسی سەدان کەسی دیکەش نادیارە.